ئاسۆ بیاره‌یی
ساتیر
حه‌جه‌كه‌ی عه‌مه‌د و حهمۆله
له‌گه‌ڵ براموسڵمانهكانی حه‌جدا به‌ده‌م دوعاوه ته‌وافی مهككهتان ده‌كرد و خواستی خۆتان ده‌گه‌یانده ماڵی پیرۆزی خوا..
-حهمۆله: وه‌ڵا برام من له گه‌رمادا ته‌قیم، ئه‌مه‌كه‌ی حاڵه ؟،هێشتا شه‌ش ته‌وافم ماوه!
-عه‌مه‌د: هه‌تیو ! وزبه با كه‌س گوێی لێمان نه‌بێت كه به‌كوردی قسه‌ده‌كه‌ین، ئه‌گینا بهكافرمان ئه‌زانن.
-حهمۆله : جائه‌گه‌ر ئێمه به‌وه كافربین با هه‌روابێت،لایه‌كی عه‌شیره‌ته‌كه‌مان نازناوی پێغه‌مبه‌ری هه‌ڵگرتووه. تۆ له ناوه‌كه‌ی خۆمانه‌وه سه‌یربكه ، من ناوم له خۆشه‌ویستی موحه‌مه‌د نراوه، حهمۆله.. ناوه‌كه‌ی تۆش(عه‌مه‌د) هه‌ر مانای حه‌مه‌د ئه‌به‌خشێ به‌ڵام ئێوه له‌ناوچه‌ی قه‌ڵادزێ پیتی ح ده‌كه‌ن به پیتی ع و ههرلهخۆتانهوه شێوه‌ی ووتنهكهی ئه‌گۆڕن.
-عه‌مه‌د :هه‌تیوو بێ ده‌نگ به، ئێرهماڵی خوایه ، به‌عه‌ره‌بی نه‌بێ كه‌س بۆی نیه به‌زمانێكی تر قسه‌بكات، یان ئه‌ته‌وێ له‌م دوا به دوایانه‌دا كافربین.
هه‌تیوو ! له‌ودنیاش ته‌نها زمانی عه‌ره‌بی ئه‌خوات ! ئێمه به‌كوردی له دایكبووین و ئه‌ژین به‌ڵام به عه‌ره‌بی ئه‌مرین. ئه‌ی خۆ به‌گاڵته نانوسرێت كل نفس زائقه الموت!
-حهمۆله : كافری چی ؟ من له‌كوێره دێیه‌كی شاره‌زوور و تۆ له ناو به‌رده‌كانی كێوی قه‌ندیله‌وه، پێم ناڵێی له‌كوێ عه‌ره‌بی بزانین ؟؟
- عه‌مه‌د : كه‌یفی خۆته،بێ ده‌نگ به و وا ته‌نها سێ ته‌وافمان ماوه.
-حهمۆله: ئه‌ی ئه‌ته‌وێ چۆن قسه‌ت له‌گه‌ڵدابكه‌م ؟خۆت ئه‌زانی هه‌ردووكمان غه‌ریبن..
- عه‌مه‌د: كوا له‌ماڵی خوای گه‌وره غه‌ریب هه‌یه ؟ مۆسڵمانان برا و خوشكی یه‌كترین و ئۆتۆماتیكی له‌خاكی پیرۆزی خوا هه‌موو وه‌ك یه‌ك چاو سهیردهكرێین، عه‌ره‌بن عه‌ره‌ب و هه‌موومان ئۆمه‌تی پێغه‌مبه‌رین(د.خ).
- حهمۆله :ئه‌ی تۆ بهمن ئه‌لێی به‌كوردی قسه‌مه‌كه،من له‌وه‌تی له‌كوردستان چاوم كردوه‌ته‌وه به‌كوردی ده‌لێم و تائێستاش هیچ مه‌لایه‌ك یان شێخێك نه‌یووتووه كه‌ته‌نها زمانی عه‌ره‌بی له‌ماڵی خوا ئه‌خوا..
ئه‌گه‌ر وا نه‌بووایه براعهرهبه موسڵمانه‌كانمان له‌سه‌ر ڕیگه‌ی چونمان بۆ حه‌ج ئاڵای كوردستانیان لێ نهئهسهندین و سووكایه‌تیان پێ نه‌ده‌كردین،یان ده‌یانهێشت مام جه‌لا و مه‌سعود به كوردی له‌چایخانه‌كه‌ی شورای عێراق به‌كوردی قسه بكه‌ن..
- عه‌مه‌د: ئه‌گه‌ر به‌پێیی قسه‌كانی تۆبێت ئه‌بێ من واز لههۆرهی گه‌رمیانی و ده‌نگی حه‌سه‌ن زیره‌ك بێنم،خۆشت چیتر گوێ له حهێرانی هه‌ولێری نه‌گری ،جا خۆ بێتهۆڤنیش نیوه‌ی ئه‌وانی نه‌كردووه عاله‌م ناوی ئه‌بات و ناسراوه.
- حهمۆله: برام ! ئێمه برای موسڵمانی ئه‌وانین و پشتی یه‌كترین..ئه‌وان(عه‌ره‌ب) به‌ئێمه ئه‌لێن كاكه ئیتر بۆ برامان نین ؟
- عه‌مه‌د : توش و گه‌وره‌كانی كوردستان ئه‌ڵێی بێ ئاگان،ئه‌وان ئێمه‌یان ناوێت..لهبچوكیش پێمان ئه‌ڵین كاكه نه‌ك به براگه‌وره . ئه‌ی له‌بیرت چووه‌وه له‌كاتی ئه‌نفاله‌كاندا چیانپێكردین،ته‌ڕو و وشكیان پێكه‌وه سووتاند؟ ئه‌ی خۆی دوێنێ بوو باسی كچێكی كوردیان ئه‌كرد كه به پیاوێكی ده‌وڵه‌مه‌ندی سعودی(كهچوار ژنی هه‌یه) فرۆشراوه.
- حهمۆله:ئه‌وه‌نده‌ت چهنهدا حیسابهكهم لێتێكچوو،ئه‌بێ له‌سه‌ره‌وه دهسپێبكهینهوه..
- عه‌مه‌د: وه‌ڵڵا من پشتم سووتاو و ئیتر ناتوانم، تۆ كه‌یفی خۆته، دوای ته‌واف ئه‌گه‌ڕێمه‌وه بۆ هۆتێلهكهو گوێ له ده‌نگی ماملێ ئه‌گرم. خۆ ئه‌وه‌تا هێشتا ده‌سه‌ڵاتیان نه‌گرتووه‌ته ده‌ست ده‌ڵین كاكهكان عێراق تهقسیمدهكهن..
- حهمۆله : وه‌ڵا ڕاستدهكهی، هێشتا جێیان گه‌رم نه‌بووه‌ته‌وه وا بێچووه حوشترێكێان(عه‌جیل) لێكردوین به‌سه‌رۆك، ئه‌و بۆڕبڕینهش(پۆڵ بریمه‌ر) ده‌ڵه‌ی دایكی له واحهیهكی بیابانهكهی ئه‌نبار كه‌ڵی گرتووه ، ئه‌وه‌نده بهعهگال دڵی ئه‌كرێته‌وه.
عه‌مه‌د : وه‌ك وتم : وا من لهتهوافكردن بوومه‌وه و ده‌چم گۆی له‌ده‌نگی ماملی ئه‌گرم، با هه‌رچی فارس و ئه‌فغانی هه‌یه لهئۆتێلهكهدا وا بزانن گوێ له قورئانی پیرۆز ئه‌گرم. ده‌ی وه‌ره باپێكه‌وه بڕۆین تا حهجهكهمان به‌تاڵ نه‌بووه‌ته‌وه!
---1-6-2004---
باوکی مارمێلکە | |
File Size: | 50 kb |
File Type: |
مارکس و کا و هاوڕێ نامیق | |
File Size: | 112 kb |
File Type: |
ساتیرەنامه | |
File Size: | 91 kb |
File Type: |
|
|