کەمەر سەلارە کەمەر سەلارە
تاجی نگینی و خۆشی بیارە سەروت شاخی بەرز بەردە (خۆاجایی) حەوزی باخات و سەیرانگاو شایی ئەوبەر( کاوات) و قەسرو سەردانی (هەوارەبەرزە)و (دەرگاشیەخانی) ئەولاش (سەرهاڵ )و(هانەپاڵەوان) ئەو سەنگەرانەی هەرقلیان بەزان بۆیە من رۆژێ ئەگەر نەتبینم بەرچاو تاریکە و لیخنە ژینم ڕۆژێ لە ڕۆژان ئەگەر من هەڵات بم وێل و ئاوارەو دوورە وڵات بم گشت هۆش و بیر و بوونم لای تۆیە لە تۆ بەو لاوە ژین لام درۆیە ڕەشید هەورامی ساڵی ١٩٤٧ شارەدێی بیارە. لە پۆلی پێنجی سەرەتایی نووسیویەتی
0 Comments
|
|