Welcome To Asos page
لاپەڕەی سەرەکی ئاسۆ بیارەیی
لاپەڕی ڕەشید هەروامی
یادەروەریی شەری ئەنفال و داستانی پێشمەرگ®
بەدواچوون
تاوانی ئەنفالچیە کوردەکان
دیوی بەرهەمەکانم
ئەرکیڤی گۆڤاری هۆرامان
شاردەگاو بیارێ..
شاردەگاو بیارێ..
Examenarbete
لاپەڕەی سەرەکی عەلی کیتابی
ساتیر
مذکرات و کتابات
لاپەڕەی سەرەکی ئاسۆ بیارەیی
لاپەڕی ڕەشید هەروامی
یادەروەریی شەری ئەنفال و داستانی پێشمەرگ®
بەدواچوون
تاوانی ئەنفالچیە کوردەکان
دیوی بەرهەمەکانم
ئەرکیڤی گۆڤاری هۆرامان
شاردەگاو بیارێ..
شاردەگاو بیارێ..
Examenarbete
لاپەڕەی سەرەکی عەلی کیتابی
ساتیر
مذکرات و کتابات
ت
اوانی تەیمەز ئاوا. ١٠/٥/١٩٨٨
ئیوارەیەکی درەنگ وەختی کۆتایی مانگی پێنجی ١٩٨٨، خەماوی وەک دڵی گوندە سووتاوەکانی ناوچەی جەباری، کۆمەڵێک پێشمەرگەی لقی جەباری حزبی شیوعی لە چەمێکدا خەریکی پشودان دەبن، گوێیان لە تەقە دەبێ، خۆیان لە ملی یاڵ دەئالۆسکێنن و بەرزایی دەگرن تا بزانن چ باسە، چوار پشمەرگەیان بە پەرتاو ههنگاو دەنێن، بەڵێ ڕەنگە مەفرەزەیەکی پێشمەرگە بێ، لەو ههردوو چەمەدا رێگەی وون کردبێ، بەهانایانەوە بچن.... نەخێر کە دەبینن دەستەیەک پێشمەرگەی پارتین(تەحسین سدیق، بورهان سدیق و دوو برای تریان و عەلی حەفتا جەشمەیی)ییە، هاوڕییان دڵنیا دەبن و زۆر بە سادەیی و دڵپاکییەوە باوەشیان بۆ دەکەنەوە. بێ ئاگا لەوەی کە ئەو دەستە پێشمەرگەیەی پارتی هیچ مۆرک و سیمایەکی شۆڕشگیریان تیا نەماوە، دوور نیە ههر هەشیان بووبێ، کە پێوەندییان بە هەڤاڵ (تەحسین شاوەیس)ەوە کردوە و دەمێکە رێککەوتن کە پێش چوونەوەی یەکجارییان بۆ ئامێزی فاشیەکان، دەبێ دیاریی ئەنفالیان، خوێنی چەند شیوعییەک بێ.. هاوڕێ قاسم و فازل(عەرەب) و ههڵمەت کەرکوکی، ههوڵ دەدەن وەک پێش ئەنفال ئاسایی میواندارییەکی گەرمیان بکەن، بەڵام تەحسین شاوەیس ئاسا، بارانی گوللەی بەعسیەکان دەبارێنن بەسەریاندا، ههر لەوێ دوو گوڵی سوور برایەتی(فازل و قاسم عەرەب) شەهید دەکەن و ههڵمەت کەرکوکی و کاوە شوشە بریندار دەکەن. کاوە شوشە دەتوانێ خۆی ڕزگار بکا، بەڵام بەداخەوە هاوڕێ ههڵمەت، بەبریندارییەوە لە شوێنی تاوانە دوور دەکەوێتەوە و لە هاوڕییانی دی، لە تاریکە شەوی ڕەهێڵەی بارانێکدا، خوێنی تێکەڵ بە خاك دەبێت. ئەو بکوژانە تا ئەمڕۆش بە ناو پێشمەرگە دێرینی پارتین و جێگەی شانازی ئەو حزبەن.
جاشەکانی ههڤاڵ تەحسین شاوەیس بۆ بەیانی بە چاوساغی ئەو چەند پارتییە تەرمەکەی دەدۆزننەوە و خەڵاتێکی نوێ دەکرێن. هەڤاڵ تەحسین شاوەیس کە دوای ئەنفالیش پارتییەکی بە ئەمەک دەبێ، لە تاوانکردندا بەرامبەر کەسانی نیشتمانپەروەر لە راوکردندا ناوەستێ. چەند رۆژێک دوای ئەو تاوانە قێزەوونە، لە قوڵایی گەرمیاندا، بە هێزێکی گەورەوە، دەدەن بەسەر هاوڕێ سۆران و رێبوار( خەڵکی کفری)، حەمە سوور(خەڵکی گوندی حەیدەرە سوور) و هاوڕێ سەلام عەرەب(خەڵکی بەعقوبە) و شەهیدیان دەکەن. دواجار بۆ پاداشتی سیخوڕی تەرمەکانیشیان ڕادەستی جەلادەکانی بەغدا دەکەنەوە. چواری کوڕی لاوی پێشمەرگەی دی شیوعی ،چاو لە هیوا، لە ژیان دەکوژێننەوە.
بەڵێ! پارتی وەک حزب، پێ بزانێ یا نەزانێ، بە گرتنەخۆی ئەو تاوانبارنە و دانی دەسەلات پێیان، بەشدارییەکی کاریگەری کردوە لە پرۆسەی ئەنفالی کورد و عەرەبدا. باباسی تاوانەکانی هۆمەربل حەسار ،سەرحەسن، و زەنگەنە بوەستێ،،کەو ئەو تاوانبارانە وەک گورگ ورگی ههژارانیان بۆ خەلاتی بەعس ههڵدرییوە. پرسیارەکە ئەوەیە ئایا پارتی، یان ههر لایەنێکی دی، کەئەنفالچیەکانی پەنا دابێ، ئیدی شانازی چی بە مێژوویانەوە دەکەن؟
sheery_chyaiy_kosert.pdf
File Size:
7183 kb
File Type:
pdf
Download File